
وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ زانکۆى کامبریج لە بەریتانیا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دكتۆ...
العراق
حسب المقابلة والخبرة
نُشرت: ٣٠/٠٩/٢٠٢٦
تفاصيل الوظيفة
وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ زانکۆى کامبریج لە بەریتانیا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دكتۆرا ڕادەگەێنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە زانکۆی (University of Cambridge) زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بە ناونیشانی (Gates Cambridge Scholarship) بۆ ساڵی (٢٠٢٧- ٢٠٢٨) بەم شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندوە:
هەرکەسێک کە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆی ناوبراو هەیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوەو مەرجەکانی زەمالەکە دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
https://www.gatescambridge.org/apply/criteria/
تێبینی:
دوا کات بۆ پێشکەش کردن بریتیە لە (2026/10/14).
وەزارەت تەنها کار لە سەر بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا دەکات.
مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
١. ماستەر:
پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بروانامە.
پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن زانکۆی ناوبراو پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
٢. دکتۆرا
پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بروانامە. بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بەلایەنی کەم (5) ساڵ خزمەتی هەبێت.
دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70%) کەمتر نەبیت.
ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن زانکۆی ناوبراو پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە رێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
تێبینی:
هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
تکایە بۆ هەر پرسێارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://scholarship.digital.gov.krd/#/login
المتطلبات والمؤهلات
- راجع تفاصيل الإعلان
المهارات والكلمات الدلالية
#وظائف عامة
التقديم عبر موقع الشركة أو المصدر
سيتم نقلك إلى الرابط الرسمي للتقديم مباشرة.
قدّم مباشرة عبر ملفك في صيّاد
تقديم فوري وسريع بسيرتك الذاتية المعتمدة.